Old school Swatch Watches

Ahmed shamal
ئه‌حمه‌د شه‌ماڵ

ناوی ته‌واوی "ئه‌حمه‌د مه‌حموود"ه‌ و به "ئه‌حه‌ی خوله‌سنه‌یی" ناسراوه له ساڵی 1923 له گه‌ڕه‌كی سه‌رشه‌قام له‌ شاری سلێمانی له خێزانێكی هه‌ژار و ده‌ستكورتی له‌دایكبوو. له‌سه‌ره‌تادا ده‌خرێته حوجره بۆ خوێندنی قورئانی پیرۆز، كه ئه‌وكات حوجره‌كان بڕه‌وێكی زۆریان هه‌بووه، له‌به‌ر هه‌ژاری وازی له‌ خوێندن هێناوه و ده‌ستی به‌كاركردن كردووه و ئاواره‌ی شاران بووه، خه‌م و كه‌سه‌ر و مه‌ینه‌ت ده‌بێته‌ به‌شێك، له‌ژیانی ئه‌م كه‌ڵه‌هونه‌رمه‌نده هه‌ر له‌ سلێمانی ژنی هێناوه و چه‌ند منداڵێكی خستۆته‌وه، كه ئه‌وانیش "جه‌مال و جه‌لال و جه‌زا و شه‌ماڵ‌ و ناسك و به‌ناز"یان ناوه.

له‌ساڵی 1953دا ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری كردووه، پاش ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵك ورده ورده گوێبستی ده‌نگی ئه‌و هونه‌رمه‌نده ده‌بن وای لێ دێ خه‌ڵكانێكی زۆر خۆشیان بووێت، له‌گه‌ڵ‌ زۆربه‌ی هونه‌رمه‌نده‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه گۆرانی گوتووه، وه‌ك خوالێخۆشبووان ماملێ و زیره‌ك و مه‌ردان.

زۆرن ئه‌و كه‌سانه‌ی، كه به ئامێره‌ مۆسیقییه‌كانیان یارمه‌تیانداوه، وه‌ك هونه‌رمه‌ندان سمكۆ و به‌ساز ئومێد ڕه‌‌‌حیم به‌ نه‌ی و ئیسماعیل به‌ زه‌ڕب و عوسمان، كه برای هونه‌رمه‌نده، به‌لێدانی زه‌ڕب و ئێستا یه‌كێكه له كه‌سایه‌تیه دیاره‌كانی شاری سلێمانی و كه‌سێكی تێكۆشه‌ر و كوردپه‌روه‌ره.

هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د شه‌ماڵ دۆستایه‌تیه‌كی نزیكی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن زیره‌ك دا هه‌بووه و وه‌ك خۆی گوتوویه‌تی هه‌ر كاتێ زیره‌ك سه‌ردانی ئێراقی بكردایه‌ سه‌ری له ئێمه‌ش ده‌دا و ماوه‌یه‌ك له‌لامان ده‌مایه‌وه و چه‌ندین ئاهه‌نگمان به‌یه‌كه‌وه ده‌گێڕا، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و ئاهه‌نگانه تۆمار نه‌كراون...
Troy