پاشتر له شاری سوله یمانی (په یمانگای مامۆستایان) ته واو کرد،چه ند ساڵێک مامۆستا بووه و خزمه تی مناڵانی کوردی کردوه، پاشان به هۆی بارودۆخی کوردستانه وه له مامۆستایی دوورخراوه ته وه، تا کاتی ڕاپه رینه که ی به هاری 1991 ، پاش ڕاپه رینیش ئاواره ی ئێران بووه، تا ساڵی 1992
له و کاته وه رووی له وڵاتی سووید کردوه و له شاری ستۆکهۆڵم ژیان ده باته سه ر
هونه رمه ند شێخ ئه حمه د به رزنجی له شێخانی بنه ماڵه ی به رزنجه یه، کوڕی شاری ده ربه ندیخان ه، له رووی هونه ری گۆرانی و مه قامه وه هونه رمه ند به زۆری خووی داوه ته مه قام و زیاتر زیندوکردنه وه ی هونه ری مه قاماتی ره سه نی کوردی
ده رباره ی ژیانی هونه ری ، هونه رمه ند شێخ ئه حمه د به رزنجی هه ر له منداڵی یه وه هه ستی به ده نگ خۆشی خۆی کردووه،بۆ یه که م جار له پۆلی یه که می ناوه ندی له چالاکی قوتابخانه به شداری کردووه بۆ ساڵی خوێندنی 1975-1976
یه که م به رهه می تۆمارکراوی هونه رمه ند له ساڵی 1978-1979 له کاتی ئاهه نگی پێناسین دا،ئه و به رهه مه هونه ری یه به ناوی ئای شل بوو به به شداری چه ند هونه رمه ندێکی په یمانگای مامۆستایان تۆمار کرا به سه‌رپه‌رشتی هونه‌رمه‌ند مامۆستا عه‌لی حه مه ڕه‌زا که یارمه‌تیده‌ری یه‌که‌م بووه بۆی که‌له‌گه‌ڵ گروپی موزیکا چه‌ندین گۆرانی ئه‌و کاته ی بۆ تۆمار بکات ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هانده‌رێکی به هێز بوو ه بۆی که به‌رده‌وام بێت له کاری هونه‌ری، وه به ده‌یان که‌سی له‌و ماوه‌یه‌دا فێری موزیک کردوه، جێگه‌ی رێزه ..... ساڵی 1979-1980 به چه ند گۆرانیه ک به شداری کردووه ئه و گۆرانیانه له شاری سوله یمانی بڵاوبوونه وه.. وه ک زۆربه ی هونه رمه ندانی کورد باری رامیاری و کۆمه ڵایه تی ڕێگه ی نه دا ئه م هونه ر مه نده له هونه ره که ی خۆی به رده وام بێت تا ساڵی 1996 له ئه و‌روپا به رهه مێکی تازه ی به ناوی سۆز بڵاو کرده وه، ئه م به رهه مه ی هونه ر مه ند به هاوکاری هونه رمه ندان کاک خالی ره شید وعه لی شاکوری تۆمارکرا
هه رچی به رهه مه به ناوبانگه که ی هونه رمه ند که به ناوی زایه ڵه ی ته مه ن ه له ساڵی 2002 له ئه ڵمانیا تۆمارکرا به هاوکاری هونه‌رمه‌ندان عارف ئیبراهیم پور و ئه حمه د ئه نوشه، زایه ڵه ی ته مه ن ستران میوزیک له ساڵی 2003 بڵاوی کرده وه
هونه رمه ند شێخ ئه حمه د به رزنجی تا ئێستا چه ندین ئاوازی بۆ گۆرانی کوردی تۆمار کراو و تۆمار نه کراو داناوه و به هیواشه که رۆژێک له رۆژان بتوانێت پۆڵێنێک بۆ مه قامی ره سه نی کوردی بکات و بیڵێته وه به ده نگی خۆی