ئه‌حمه‌د شه‌ماڵ
له‌ساڵی 1953دا ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری كردووه، پاش ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵك ورده ورده گوێبستی ده‌نگی ئه‌و هونه‌رمه‌نده ده‌بن وای لێ دێ خه‌ڵكانێكی زۆر خۆشیان بووێت، له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی هونه‌رمه‌نده‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه گۆرانی گوتووه، وه‌ك خوالێخۆشبووان ماملێ و زیره‌ك و مه‌ردان.
زۆرن ئه‌و كه‌سانه‌ی، كه به ئامێره مۆسیقییه‌كانیان یارمه‌تیانداوه، وه‌ك هونه‌رمه‌ندان سمكۆ و به‌ساز ئومێد ڕه‌حیم به نه‌ی و ئیسماعیل به زه‌ڕب و عوسمان، كه برای هونه‌رمه‌نده، به‌لێدانی زه‌ڕب و ئێستا یه‌كێكه له كه‌سایه‌تیه دیاره‌كانی شاری سلێمانی و كه‌سێكی تێكۆشه‌ر و كوردپه‌روه‌ره.
هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د شه‌ماڵ دۆستایه‌تیه‌كی نزیكی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن زیره‌ك دا هه‌بووه و وه‌ك خۆی گوتوویه‌تی هه‌ر كاتێ زیره‌ك سه‌ردانی ئێراقی بكردایه سه‌ری له ئێمه‌ش ده‌دا و ماوه‌یه‌ك له‌لامان ده‌مایه‌وه و چه‌ندین ئاهه‌نگمان به‌یه‌كه‌وه ده‌گێڕا، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و ئاهه‌نگانه تۆمار نه‌كراون...