عه‌لی مه‌ردان
عه‌لی مه‌ردان ساڵی 1904 له شاری كه‌ركووك له باشووری كوردستان له‌دایكبووه، خاوه‌نی گۆرانی و نه‌وای ڕه‌سه‌نی كوردی بووه. ئه‌و توانی سه‌دان مه‌قامی كوردی به‌زیندویی ڕاگرێ و ده‌ستی چه‌نده‌ها لاوی كوردی به‌هره‌داری گرت و هانیدان و پێیگه‌یاندن .
عه‌لی مه‌ردان كوڕی عه‌لی عه‌بدولقادر كوڕی وسمانی كوڕی حه‌مه گوڵه. دایكی ناوی شاناز بوو، عه‌لی مه‌ردان جگه له كوردی عه‌ره‌بی ، توركی و فارسیشی خوێندووه ، هه‌ر له‌سه‌ره‌تادا ئاشنایی وشاره‌زایی له سۆز و ئاوهزهكانی مه‌قامدا په‌یداكردووه .
بۆ یه‌كه‌م جار فێری مه‌قامی ڕه‌سه‌ن و به‌پێزی كوردهواری ئه‌ڵاوه‌یسی هه‌روه‌ها دوایش سه‌رباری هۆره و ئای ئای و خاوكه‌ر وه قه‌تار فێربووه .
عه‌لی مه‌ردان ده‌ڵێ بۆ گۆزه‌رانی ژیانم، به‌پای په‌تی و سه‌ری كۆته‌وه ، جوتیاری و شوانی و گاوانیم كردووه. له‌شاری به‌غداد بووم به هاوڕێی مورته‌زاخانی ئیسفه‌هانی و ئه‌سغه‌ری هه‌مه‌دانی و محه‌مه‌د سه‌عیدی سابڵاغی و زۆر شت له‌وانه‌وه فێربووم، چل شه‌ویش له‌گه‌ڵ سه‌ید عه‌لی ئه‌سكه‌ری كوردستانی یه‌كمان گرت و زۆر هونه‌رمه‌ندانه پێكه‌وه ژیاین .
یه‌كه‌م مه‌قامم كه مه‌قامی ئای ئای بوو له ساڵی 1939 دا له ئیستگه‌ی كوردی به زمانی كوردی باجه‌ڵانی تۆماركردووه. له ساڵی 1965دا له ئیستگه‌ی ڕادیۆی تاران و كرماشان‌دا چه‌ندین مه‌قام و گۆرانی تۆماركردووه .
دوا گۆرانی عه‌لی مه‌ردان به‌سته‌یه‌ك بووه كه له ساڵی 1972دا له ئیستگه‌ی كوردی به‌غداد تۆماری كردووه .
عه‌لی مه‌ردان ڕۆژی هه‌ینی ڕێكه‌وتی 24 .1 . 1981 دا كۆچی دوایی كردووه ، له شاری كه‌ركووك له گۆڕستانی شێخ محێدین به خاكی پیرۆزی كوردستان سپێردراوه .