شعری گهوره
كه دڵیان بۆ ژیان بهشكرد
منیش وهرمگرت پێشكهش بهتۆم كرد
هیچ ئاوێک لەفرمێسکەکانم زۆرتر نییە
هیچ خەمێک لەخەمى دوورى تۆ گەورەترنییە
بەگریان دڵخۆشم چونکە یادى تۆ دەکەم
گەر رۆحیشم دڵ بێ.. پێشکەشى تۆى دەکەم
چۆن بتوانم لە بینایی چاوم ونت بکەم
مەحالە بۆ تەنیا ساتێک لەناو دڵما دەرت بکەم
هەزاران خۆشى بەیەک دووریت لەناو دەچێت
هەموو ناخۆشى ژیان بەیەک سڵاوت لەیاد دەچێت
وەرە ئەمشەو دڵم دەربێنە
بۆ ساتێک لەگەڵ خۆت بینوێنە
ئەم شەو باڵاى خەمم بەقەد باڵاى سنۆبەرە
تکا دەکەم گەر کۆچت کرد روحى من لەگەڵ خۆت بەرە
نامەیەکت بۆدەنووسم وشەکان وەک خۆت جوان بێت
لەدڵمەوە بۆ گوڵەکەم وەک سەرەتا و ناونیشان بێت
من بولبولێکم بۆ گوڵ دەخوێنم
گەر گوڵیش نەبێت هەر دەناڵێم
ئەوەى بزانى وەفاداری بەرهەمى چییە
هەرگیز نازانێت دارى پەشیمانى واتاى چییە
ئەگەر چى تۆراوى بەڵام چاوت پڕسۆزە
دونیاى من هەردەم بەتۆوە خۆشە